کۆبوونەوەیەک لەگەڵ وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان

کۆبوونەوەیەک لەگەڵ وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٤ی ١١ی ٢٠٢٣، «ئالان حەمە سەعید ساڵح» وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەندامانی گرووپی ئاسۆسۆفت، «عەبدولهادی عەباس» و «سابات محەممەد» پەرەپێدەرانی سیستەمی گۆڕینی دەنگ بۆ نووسین و مامۆستا لە زانکۆی سۆران کرد.

لە دیدارەکەدا بڕیار درا کاری پێویست بە هەماهەنگیی وەزارەتی پەروەردە ئەنجام بدرێت لەسەر پرۆژەی سیستەمی دەنگ بۆ نووسین. هەروەها لە پلاتفۆرمی «ئی-کتێبخانە» و بەشێک لە پرۆگرامەکانی خوێندن سوود لە بەرهەمی ئاسۆسۆفت وەربگیرێت.