ئامانجی ئەم پڕۆژە، داڕشتن و جێبەجێ کردنی یەکەمین سیستەمی ناسینەوەی ئاخاوتنی کوردیی ناوەڕاستە کە یەکەم پڕۆژەی کارپێکەریی گرووپی ئاسۆسافتە. لەم پڕۆژەدا لە کۆرپسی دەقی کوردی و دەیتای ئاخاوتنی کوردی وەک بناخەی پڕۆژەکە کەڵک وەردەگیرێت و پێداویستییەکانی دیکە وەک لێکسیکان و ئامێرە پەیوەندیدارەکانی مۆدێلی زمان و ھتد. بۆ ئەم زمانە پەرە پێ دەدرێن.

