سەبارەت بە ئێمە

سەبارەت بە ئاسۆسافت

ئێمە کێین؟

ئاسۆسافت یەکەمین کۆمپانیایە کە بە مەبەستی توێژینەوە و پەرەدان لە بواری پەرداوتنی کۆمپیووتەریی زمانی کوردی چالاکی دەکات. سەرەڕای ئەوەی کە زمانی کوردی زمانی زیاتر لە ٤٠ ملیۆن ئاخێوەر لە وڵاتانی ئێران، ئێراق، تورکیە، سوریە، ئەرمەنستان، و ئازەربایەجانە؛ یەکێک لەو زمانانەیە کە سەرچاوەی کەمی لە بواری زمانناسی و بە تایبەت زمانناسیی کۆمپیووتەریدا ھەیە. ئەم گرووپە ھەوڵ دەدات سەرچاوە و ئامێر بۆ پەرداوتنی کۆمپیووتەریی زمانی کوردی دابین بکات. ئامانجی سەرەکیی گرووپ، پەرەپێدانی تەکنەلۆژییەکانی زمان بۆ زمانی کوردی دەبێت. بۆ ئەو مەبەستانەی باس کران، چالاکییەکانی گرووپەکە جۆربەجۆرن کە بەشێکیان لەم خاڵانەی خوارەوەدا دەبینرێن:

١- دەیتا و سەرچاوەکانی زمان

  • کۆرپسی دەق
  • کۆرپسی ئاخاوتن
  • ڕێزمانی ژمێریارییانە
  • وشەکان و وشەنامە
  • کۆرپسی ھاوتەریب و تۆڕەکانی وشە

٢- ئامێرەسەرەکییەکان

  • جیاکەرەوەی نیشانە (Tokenizer)
  • تەگێری بەشەکانی ئاخاوتن (POS Tagger)
  • پارسێر (Parser)

٣- بەرھەمەکان

  • ناسینەوەی ئاخاوتنی کوردی (Kurdish Speech Recognition)
  • کردنی دەق بە ئاخاوتنی کوردی (Kurdish Text-to-Speech)
  • هەڵەگری ڕێنووسی (Spell Checker)

Cart

  • شما محصولی را انتخاب نکرده اید.