ڕۆبات بۆ کۆکردنەوەی دەنگ
گرووپی توێژینەوەیی ئاسۆسافت بە مەبەستی کۆ کردنەوەی زیاتری دەنگ بۆ پراسێسی کۆمپیووتەری دەنگ و زمانی کوردی و بەکارهێنانی ئەم دەنگانە لە سیستمەکانی ناسینەوەی ئاخاوتن و گۆڕینی دەق بە دەنگ، ڕۆباتێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تێلێگرامدا ڕێ خستووە، شێوازی کار کردنی ڕۆباتەکە بەو شێوەیە کە کۆمەڵێک ڕستە بە بەکارهێنەر پێشنیار دەکرێن و دەبێت ئەو ڕستانە دەقاودەق تۆمار بکرێن.
هەر بەم بۆنەوە داوا لە گشت هاوزمانانی خۆشەویست دەکەین کە بە خوێندنەوەی چەند ڕستەش بێت یارمەتیی بەرەو پێشچوونی زیاتری پڕۆژەکانمان بدەن و ئەم بابەتە بە هاوڕێیان و دۆستانتان ڕابگەیەنن.
ناونیشانی ڕۆباتەکە: https://t.me/KurdiVoiceBot
ڕێز و سپاس بۆ هاوکاریتان
بەڕێوەبەرایەتیی گرووپی توێژینەوەی ئاسۆسافت بۆ پراسێسی کۆمپیووتەری دەنگ و زمانی کوردی
سەرنجەکان
تا ئێستا سەرنجێک دانەنراوە