-
بە خێر بێن بۆ ئاسۆسافتئاسۆسافت پێشەنگە لە پەرداوتنی کۆمپیووتەریی دەنگ و زمانی کوردیدادابینکردنی سەرچاوەکانی دەیتا بۆ پەرداوتنی کۆمپیووتەریی دەنگ و زمانی کوردیدابینکردنی ئامێرەکانی پەرداوتنی دەنگ و زمانی کوردیداڕشتنی هەر جۆرە نەمامێرێکی پەیوەندیدار بە پەرداوتنی دەنگ و زمانی کوردی
-
ژیرایەکەمین سیستمی تایپی ئۆتۆماتیک بە زمانی کوردیبخوێنەوە و تایپ بکەتایپ لە گشت بەرنامەکانی ویندەوزداپەیوەندی لەگەڵ کۆمپیووتەرەکەت بە فەرمانی دەنگیتوانایی ڕاهاتن بە دەنگی بێژەرتایپ بەبێ هەڵەی ڕێنووسی
-
کۆرپسی دەقی ئاسۆسافتگەورەترین کۆرپسی دەقی بۆ زمانی کوردی
ئاسۆسافت پێشەنگە لە پراسێسی کۆمپیووتەریی دەنگ و زمانی کوردی
ئاسۆسافت گرووپێکی توێژینەوەییە کە بە مەبەستی دابینکردنی سەرچاوەکان و پەرەدانی نەرمامێر لە بواری پراسێسی ئاخاوتن و نووسراوەی کوردی لە لایەن شارەزایانی ئەم بوارەوە دامەزراوە.

زانست بنەما
ئاسۆسافت کۆمپیانیایەکی زانست بنەمایە کە لە لایەن پسپۆڕانی بوارەکانی ژیریی دەستکردی، ئەندازیاریی کۆمپیووتەر و زمانناسیی کۆمپیووتەرییەوە دامەزراوە و بەڕێوە دەبرێت.

دەیتا و سەرچاوەکانی زمان
ئاسۆسافت جگە لە بەرنامە کارپێکەرییەکان بۆ زمانی کوردی، لە بواری دابینکردنی سەرچاوەکانی دەیتا بۆ پەرداوتنی کۆمپیووتەریی دەنگ و زمانی کوردی چالاکی دەکات. چالاکییەکانمان لەم بوارەدا بریتین لە دابینکردنی کۆرپسی دەقی، کۆرپسی ئاخاوتن، تۆڕەکانی وشە، لێکسیکان و کۆرپسی هاوتەریب.

ناسینەوەی ئاخاوتن
ئاسۆسافت یەکەم کۆمپانیایە کە لە بواری ناسینەوەی ئاخاوتن بۆ زمانی کوردی چالاکی دەکات. لە ڕێگەی زانستی ژیریی دەستکردی و پەرداوتنی سیگناڵ ئامێرەکانی ناسینەوەی ئاخاوتن، ناسینەوەی ئاخێوەر و فەرمانی دەنگی بۆ زمانی کوردی دابین دەکەین.